یەکەم گەشتیار چۆن گەشتی بۆشایی ئاسمانی کرد؟

ریچارد برانسۆن ملیاردێری بەریتانی، گەشتێكی چەند خولەكیی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا.

ماوەیەكە بیرۆكە و كەڵكەڵەی گەشتوگوزار بۆ بۆشایی ئاسمان لای بەشێك لە ملیاردێران دروستبووە، لەو چوارچێوەیەدا، ریچارد برانسۆن-ی ملیاردێر و خاوەنی كۆمپانیای “ڤێرجن گالاكتیك”، لەگەڵ تیمێكی فڕۆكەوانی، بە فڕۆكەی VSS Unity-ی سەر بە خودی كۆمپانیاكەی برانسۆن، گەشتێكی چەند خولەكیی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا.

فڕۆكەكە لە بنكەی SPACE PORT-ی ویلایەتی نیو مەكسیكۆ-ی ئەمریكاوە فڕی، تەواوی گەشتەكە نزیكەی 50 خولەكی پێچوو، بەڵام چەند خولەكێكی كەم ملیاردێرەكە و تیمە فڕۆكەوانییەكە لە بۆشایی ئاسماندا مانەوە و دواتر گەڕانەوە بۆ سەرزەوی.

گەشتەكەی برانسۆن و تیمەكەی نزیكەی 100 كیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەوی بەرزبووەوە و گەیشتە نزیك “هێڵی كارمان”، كە لەلایەن ئیدارەی نیشتمانیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریكاوە دیاریكراوە.

بڕیارە 20ی ئەم مانگە بەهەمان شێوە جێف بیزۆس خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆن گەشتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
زیاتر ببینە

جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان چۆن کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیارییەکان لەناو ملیۆنان پێگەدا؟

لە ئێستادا، ئاماژەکانی گەڕان لەناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا کارئاسانیی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە، ئەو ئاماژانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیاری…
Total
0
Share