(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا دووەم ناسناوی یورۆی لە مێژوویدا بەدەستهێنا

ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بردنەوەی بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن یاری کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامدا، (90) خولەکی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئینگلتەرا لە خولەکی دوو لەلایەن لوک شاو، گۆڵەکەی ئیتاڵیاش لە خولەکی 67 لەلایەن لیۆناردۆ بونۆچییەوە تۆمارکران.

بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، لە کاتە زیادکراوەکاندا هیچ یەکێک لە دوو جەمسەری ڕوبەڕوبوونەوەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لێدانی یەکلاکەرەوە ئەنجامەکەی یەکلاییکردووە.

https://streamable.com/vdlx4v

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (3- 2) بردنەوەی تۆمارکرد.

 

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیتاڵیا ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەدەستهێنا کە دووەم ناسناوی ئەوروپییە لە مێژوویاندا بەدەستیدەهێنن.

 

کورتەی یارییەکە و لێدانە یەکلاکەرەوەکان:

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیکەی 20 جار بۆردومانی سنوری ئامێدییان کرد

بابەتی دواتر

لە دوو ڕووداوی تەقەکردندا کچ و پیاوێک کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share