هەفتەی ئاگرین چاوەڕوانی سێ یانەی گەورەی ئەوروپا دەکات

هەفتەی داهاتوو بۆ هەندێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، بەوپێیەی لە یەک کاتدا لە خولی ناوخۆ و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدەن.

یەکەم هەفتەی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان بە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی لیستەر سیتی و مانچستەر سیتی لە ئینگلتەرا، ناپۆلی و یوڤانتۆس لە ئیتاڵیا و هەروەها لایپزیک و بایرن میونشن لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات.

یەکشەممەش کێبڕکێی یانە گەورەکان بەردەوام دەبێت، میلان و لازیۆ لە ئیتاڵیا یاریدەکەن و ڕیاڵ مەدرید لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگا ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کێبڕکێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات، بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن، لیڤەرپوڵ بەرامبەر میلان، ئینتەر میلان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریدەکەن.

خشتەیەکی قورس بۆ گەورەکان

لەنێوان سەرجەم یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ. سێ یانە قورسترین هەفتەکانی وەرزی 2021-2022 بەڕێدەکەن، ئەو یانانەش بریتین لە بایرن میونشن، مانچستەر سیتی و میلان.

بایرن میونشن بەرامبەر لایپزیک و بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی بەرامبەر لیستەر سیتی و لایپزیک، میلان بەرامبەر لازیۆ و لیڤەرپوڵ یاریدەکەن.

بایرن میونشن – لایپزیک (11ی ئەیلول)

بایرن میونشن – بەرشلۆنە (14ی ئەیلول)

مانچستەر سیتی – لیستەر سیتی (11ی ئەیلول)

مانچستەر سیتی – لایپزیک (15ی ئەیلول)

میلان – لازیۆ (12ی ئەیلول)

میلان – لیڤەرپوڵ (15ی ئەیلول).

بابەتی پێشتر

سزای توند بەسەر یانەکانی نیس و مارسیلیا سەپێنرا

بابەتی دواتر

ڤیێری و کاسانۆ یانەی داهاتووی هالاند ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share