ڕامۆس بۆ هاری کەین: نەکەیت ئەو هەڵەیە بکەیت

سێرجیۆ ڕامۆس، کاپتنی پێشووی ئیسپانیا ئامۆژگاریی هاری کەین دەکات و داوای لێدەکات گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید ڕەت نەکاتەوە.

سێرجیۆ ڕامۆس بە “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، “ئامۆژگاری من بۆ هەر یاریزانێک ئەوەیە، کە ڕیاڵ مەدرید ڕەت نەکاتەوە، چونکە ڕیاڵ یانەیەکی تایبەتە و دەزانێت چۆن ناسناوەکان بباتەوە.”

بەرگریکارەکەی پێشووی ڕیاڵ دەڵێت، “هاری کەین لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزە و توانای هەبووە چەندین گۆڵ تۆماربکات، بەڵام هێشتا پێموایە نەگەیشتووە بە ترۆپکی تواناکانی، ڕیاڵ مەدرید دەرفەتێکی گونجاوە بۆ گەیشتن بەو ئاستە، یاریزانێکی ناوازەیە و دەتوانێت ئەو کارە بکات.”

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی کەین دەستپێکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گرێبەستەکەی لە سنووری (80 ملیۆن پاوەند) واژۆدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share