دوو تۆمەتی دیکەی دەستدرێژیی سێکسی خرایە پاڵ مێندی

یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، بنجامین مێندی دووچاری بارودۆخێکی ئاڵۆز بووەتەوە و مەحاڵە بەم نزیکانە لەزیندان و سزای دادگای باڵای شاری مانچستەر ڕزگاری ببێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی پشتبەست بەو زانیارییانەی لە دادگای باڵای شاری مانچستەرەوە بەدەستیهێناوە، بڵاویکردووەتەوە بنجامین مێندی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر سیتی لە ڕابردوودا بە چوار تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر کەسانی خوار تەمەن 16 ساڵ تۆمەتباربووە، لەنێوان تشرینی یەکەمی 2020 بۆ ئابی 2021، سەرجەم ئەو کیژۆڵانەش کە دەستدرێژی کراوەتە سەریان سکاڵایان تۆمارکردووە.

لەئێستادا کەیسەکە قووڵتر بووەتەوە، دوو تۆمەتی دیکەی دەستدرێژی بەهەمان شێوە خراونەتە پاڵ یاریزانەکە، ئەوەش ماوەی لێکۆڵینەوە و زیندانیکردنی درێژتر دەکاتەوە.

مێندی لە 17ی تشرینی دووەمی 2020ــەوە خراوەتەبەر لێکۆڵینەوە و لە زیندانەوە ژیان دەگوزەرێنێت، چەندین جار ڕاپێچی بەردەم دادگا کراوە، سێ جاریش داواکاریی سەربەستكردنی بە بارمتە لەلایەن داداوەری گشتیی مانچستەرەوە ڕەتکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە کەنداوی عەرەبی ناسناوی ئەم وەرزەی فۆرمولا 1 یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕێژەیەکی زۆری کرێکارانی یاریگاکانی قەتەر تووشی کێشەی گورچیلە بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share