زیاتر لە 10ملیار دینار لە ڕێگاوبانەکانی کۆیەدا خەرجدەکرێت

ئەمڕۆ بەشێک لە پڕۆژەکان دەستیان پێکردووە فۆتۆ: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “زیاتر لە 10ملیار دینار لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکانی قەزای کۆیە و دەوروبەریدا خەرجدەکرێت”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، “تەرخانکردنی پارەکە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە 13 پێگەو شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژکردن دەکرێن و بڕی زیاتر لە 10ملیار دیناری لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ خەرجدەکرێت، بەمەبەستی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی سنورەکە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم پڕۆژەکە ئەم بڕگانە لەخۆ دەگرێت

-چاککردنەوەی رێگای تەق تەق

-چاککردنەوەی رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق

-چاککردنەوەی رێگای سێگردکان

-قیرتاوکردنی رێگای گوندی قۆریتان

-قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد و تێکەڵەرێژکردنی چەند رێگایەک و کۆمەڵێک پڕۆژەی تر

-رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکان نزیکەی ٥٠٪‏و پێش وەرزی سەختی زستان تەواودەکرێن

بابەتی پێشتر

وردەکاریی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

بابەتی دواتر

كازمی: هیچ كەسێك لەبەردەم یاسادا گەورە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share