دەست بەسەر 120 كیلۆگرام گازۆی خراپبوودا گیرا

نمونەیەك لە گازۆ خراپبووەكە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 120 كیلۆگرام گازۆدا گرت كە پاش پشكنین نەشیاوی بۆ خواردن دووپاتكراوەتەوە.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکی برژاندنی چەرەساتدا لەناو بازاڕ دەستیان بەسەر بڕی (120) کیلۆگرام گازۆدا گرتووە، بۆ پشكنین نمونەیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کردووە.

وتیشی، “تاقیگەکانی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی وەڵامی پشکنینەکانی بە (شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە) داوەتەوە”.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە، ڕێكان جەمال وای وت.

داواشدەكات، لەکاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share