راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان لێداوە و دەشڵێت، “ئەوەی لە هەولێر روودەدات لە چەند ساڵی داهاتوودا بەشێكی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بێئاودەبن”.

سەردار ئازاد راوێژكاری بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “عەلی حەمەساڵح ڕاستدەكات لەبارەی ئاوی ژێرزەوی كە رایگەیاندبوو بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دزیيەوە لە شاری هەولێر بیری ئاویان لێداوە”.

ئاشكراشیكرد، “بۆ هاوینی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بێئاوبوون و ئەگەر ئەو كارە نایاساییانە چارەسەرنەكرێن بۆ چەند ساڵی داهاتوو زۆرینەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بێئاودەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سۆران: ئۆتۆمبێلێک دوو منداڵی شێلا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە گوندی سەرنەوس، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share