لە ڕوباری گەلی عەلی بەگی سنووری قەزای سۆران گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان خنکا .
بەیار باڵەكی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ، ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی خنكان، کە گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە و بەمەبەستی گەشتیاری چووەتە ئەو ناوچەیە”.
بەیار باڵەکی ئەوەشی راگەیاند، گەنجەکە ناوی (جلال ئیبۆ محمد) تەمەنی 20 ساڵانە و خەڵکی rۆژئاوایی کوردستانە، دانيشتووى ناحیەی شاوێسە لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
دوای ڕووداوەکە تەرمی گەنجەکە لە ڕوبارەکە دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.