فایزەر داوای ڕەزامەندی بۆ ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەی دەکات، تەندروستیی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە

دوای ئەوەی هەردوو کۆمپانیای فەیزەر و بایۆنتێکی دروستکەری ڤاکسینی فایزەر دژی COVID-19 نیازی خۆیان ئاشکراکرد تاوەکو داوای ڕەزامەندیی بکەن بۆ هەڵمەتی کوتانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان بۆ ئەو کەسانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا وەڵامیدایەوە و دەڵێت، “پێویست بە وەرگرتنی ژەمی سێیەم ناکات”.

ڕۆژی پێنج شەممە هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند، کە دەیانەوێت ڕەزامەندی وەربگرن بۆ دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر بۆ ئەو کەسانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری سیستمی بەرگریی جەستەیان.

هەردوو دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) و سەنتەری چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، “لێکۆڵینەوەمان لەوەکردووە کە ئایا ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستدەکات ژەمی سێیەم وەرگرن یان نا”.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستییان بەوە نییە ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن، لە ئەگەری ئەوەی دەرکەوت لەجیهاندا پێویستە ژەمی دیکەی ڤاکسین دابەشبکرێت ئێمە ئامادەین بۆ ئەو هەنگاوە”.

ئەو داوایەی فایزەر و بایۆنتێک لەکاتێکدایە زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا بڵاوبووەتەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش ژمارەی توشبووان زیاتر دەبێت.

دوو کۆمپانیاکە دەڵێن، “نمونە تاقیکراوەکان دەریانخستووە، وەرگرتنی ژەمی سێیەم دوای شەش مانگ لەوەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین دەتوانێت بەرگرییەکی تەواو و جێگیر لە کەسەکەدا دروستبکات، ئاستێکی باڵای بەرگری دروستدەکات”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئەوانەی ژەمی سێیەم وەردەگرن ئەو بەرگرییەی دروستیدەکەن پێنج بۆ 10 جار بەهێزترە لەوانەی ژەمی یەکەم و دووەمیان وەرگرتووە”.

سەبارەت بە بەرگری دژی زنجیرەی دەلتا کۆمپانیاکان دەڵێن، “ژەمی سێیەم دەتوانێت بەرگری دژی جۆری دەلتاش دروستبکات”.

بابەتی پێشتر

لە وەرزی گەرمادا ڕێژەی تاوان لە هەولێر بەرزتربووەتەوە

بابەتی دواتر

سۆران.. گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
0
Share