قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر: ڕێگە بەکەس نادەین بە هەڕەمەکی ئاو دابەشبکات

قاقئیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لەبارەی دابەشکردنی ئاو بە تانکەر ڕایگەیاند، ڕێگە بەکەس نادەن کە هەڕەمەکی ئاو دابەشبکات و قۆرخکاری بکات لە نرخی تانکەری ئاو، لەگەڵ ئەوەش لە سەرچاوەی هاتنی ئاوەکە دەکۆڵنەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەم بابەتە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی گشتی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانەوە هەیە، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، لەمەبەدوا ڕێگە بەهیچ کەس ولایەنێک نادرێت بە هەڕەمەکی بێت و ئاو دابەش بکات، دەبێت ئەو تانکەرەی ئاو خواردنەوەی ماڵان دابەش دەکات، تانکەری تایبەتی ئاو بێت، ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێ و هەرکەس و لایەن و شوێنێکیش پابەند نەبێت، رێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر”.

بە وتەی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، تیمەکانیان لەهەڵمەتێکدا لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەدواداچوون و چاودێری توندیان خستووەتەسەر تەنکەرەکانی دابینکردنی ئاو و ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا، هەروەها تیمی تایبەت پێکهێنراوە بۆ زانینی سەرچاوەی ئاوەکە کە لەکوێ دێت و چۆن لەگەڕەکەکان دابەشدەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 زەنگی وشکەساڵی لێداوە، سەرەڕای زیانی وشکەساڵییەکە بۆ هەموو هەرێم، لە دوای ناوچەی گەرمیان، هەولێر یەکێکە لەو شوێنانەی کاریگەری وشکەساڵییەکەی بەسەرەوە دەرکەوتووە، ئەگەرچی ساڵانی ڕابردووش کڕینی ئاو بە تانکەر لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەبوو، بەڵام ئەمساڵ وشکەساڵی دیاردەکەی بەرچاو کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتى ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share