وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ‘دیاری دەکرێت’

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ڕۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی 4ی کانوونی دووەم، سەرۆکایەتی پەرلەمان داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتنی نائاسایی لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی کەسێک بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە هەیە کە کەمال ئەتروشییە و بڕیارە بەیانی سیڤییەکەی بگاتە پەرلەمانی کوردستان”.

ئەگەرچی پەرلەمانی کوردستان لە پشوودایە، بەڵام بڕیارە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەم پرسە بکرێت و کانیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری بکرێت بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکیدا باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی…
Total
0
Share