كارەبای سلێمانی قەرزی هاوبەشان بە 12 قیست وەردەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی قەرزی کارەبای سەر هاوبەشانی کارەباوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەرکەسێک بیەوێت قەرزی کارەبا بداتەوە بۆی دەکرێت بە 12 قیست.

پەیجی کارەبای سلێمانی لێدوانێكی پشتکێو نەجم لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاوكردووەتەوە، ڕایگەیاند، “وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانى کارەبا، هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبا یان قەرزى کارەبا بدات، بۆى دەکرێت بە 12 پشک (قیست)”.

بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى پارەی کارەبایان داوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهات نەگەڕاوەتەوە و دەچێتە داهاتی دوای مانگی هەشت.

سەبارەت بە داهاتی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ، لێپرسراوی کاروباری وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، داهاتی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: لە خواردنگەکانی هەوراماندا گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە…
Total
0
Share