هیلال بە ئۆفەری “سێ هێندە” پاریس و سیتی بەنج کردووە

یانەی هیلالی سعوودی گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە بێرناردۆ سیلڤا کردووە، یاریزانەکەش بڕیاریداوە بیر لە ئۆفەرەکە بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “بێلد سپۆرت”، یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان گرێبەستی بەهێزیان خستووەتە بەردەم بێرناردۆ سیلڤا، بەتایبەت پاریس سان جێرمان کە ئامادەبووە مووچە و پاداشتی زیاتری بۆ تەرخانبکات.

سیلڤا هەفتانە 175 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت، سیتی ئامادەیە ئەو نرخە بگەیەنێتە 250 هەزار و پاریس سان جێرمان لەوەش زیاتر لە هەگبەکەیدایە.

ئەوەی جێی تێڕامانە، یانەی هیلالی سعوودی هاتووەتە نێو هاوکێشەکەوە و داوایانکردووە شوێنپێی کۆلیبالی و ڕوبن نیڤێشی هاونیشتیمانی بگرێت، ئامادەن هەفتانە بڕی 500 هەزار پاوەندی بۆ تەرخانبکەن کە سێ هێندەی مووچەکەی ئێستایەتی.

یاریزانەکە پێشەنگی داوە بە یانەکانی ئەوروپا، بەڵام ئۆفەرەکەی هیلال هێندە بەهێزە، بڕیاریداوە بیری لێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئاكرێ.. لەماوەی سێ رۆژدا 16 ئاگركەوتنەوە روویداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share