كفری.. ماددەی هۆشبەر چوار كەسی خستە زیندانەوە

یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری ڕایگەیاند، به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاندووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری ئاماژەی بەوەكردووە، “دادگای کفری سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند، کە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لەسەر بووە و پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کفرییەوە دەستگیرکرابوون.”

دادگای کفری سێ لە دەستگیركراوەكانی بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزاداوە و كۆتا كەسیان بە سزای زیندانیکردنی یەک ساڵ و بژاردنی پێنج ملیۆن دینار سزاداوە.

بابەتی پێشتر

ئینگلتەرا یان دانیمارک؟ داتاکان بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

پاداشتی (یوێفا) بۆ ئیریکسن و تیمی پزیشکیی دانیمارک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share