قوباد تاڵەبانی ئەندامێتیی فەخری لە كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان پێبەخشرا

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەندامێتیی فەخری لە كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستانی پێبەخشرا و لە پەیامێكشیشدا دەڵێت، ” بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاریان دەبین”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، “بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم كە ئەمڕۆ ئەندامێتیی فەخری لە كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستانم پێبەخشرا”.

دەشڵێت، “كارەكانی ئەم كۆمەڵەیە بۆ هۆشیاركردنەوە و ھاوكاریی تووشبووانی تالاسیمیا بە راستی ئیلهامبەخشە و بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاریان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژنێکی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری…
Total
0
Share