پاداشتی (یوێفا) بۆ ئیریکسن و تیمی پزیشکیی دانیمارک

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی کریستیان ئیریسکنی ئەستێرەی دانیمارکی و خێزانەکەی، لەگەڵ ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکە کردووە، تاوەکو لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادەبن.

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ئەلیکساندەر چیفرین-ی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە کریستیان ئیریکسن هاوشانی خێزانەکەی و ستافی پزیشکیی هەڵبژاردەی دانیمارک، بانگهێشتی یاری کۆتایی یورۆ 2020 بکات.

بانگهێشتنامەی چیفرین لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی دانیمارک ئەمشەو لە ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر ئینگلتەرا یاریدەکات، لە ئەگەری گەیشتنیان بە یاری کۆتایی تەنها ئیریکسن و خێزانەکەی پێویستیان بە بانگهێشتنامە دەبێت، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنانیان، یاخود ماڵئیاواییکردنیان لە خولەکە، یاریزانەکە و ستافی پزیشکی پێویستیان بە بانگهێشتنامەی فەرمی دەبێت تاوەکو لە یاریگا ئامادەبن.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، ئیریکسن نازانێت لەتوانایدایە لەناو یاریگا ئامادەبێت یان نا و پرسەكە لەسەر بڕیاری پزیشکەکانی وەستاوە.

ئیریکسن لە یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی دانیمارک لە یورۆی 2020 بەرامبەر فنلەندا دووچاری ئاستەنگی تەندروستی بوو، نزیکبوو گیانلەدەستبدات، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ژیانی بۆ گەڕایەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە نێو یاریگاکان.

بابەتی پێشتر

كفری.. ماددەی هۆشبەر چوار كەسی خستە زیندانەوە

بابەتی دواتر

گەورەیەکی ئینگلتەرا بۆندی پێشکەشی عەوار کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share