نێیمار ئەرجەنتینی دەوێت

ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، نێیمار دا سیلڤا هیواخوازە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر کۆڵۆمبیا براوەبێت، تاوەکو لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا ڕوبەڕوویان ببێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە لە ستاد مانی گارینشا، هەڵبژاردەی بەرازیل ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی کۆپا ئەمریکای بەرامبەر هەڵبژاردەی پیرو ئەنجامدا، ئەستێرەکانی سیلیساو بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

بەرازیل بەفەرمی بلیتی یاری کۆتایی کۆپای 2020ی بڕیوە و لە چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا دەبێت، کە بڕیارە لە یاریگای نیڵتۆن سانتۆس بەرەبەیانی سبەی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوانیان ئەنجامبدرێت.

لەو بارەیەوە نێیمار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “دەمەوێت ڕوبەڕووی ئەرجەنتین ببمەوە، بەرامبەر کۆڵۆمبیا هاندەری ئەرجەنتین دەبم، چونکە لەو هەڵبژاردەیە هاوڕێم زۆرە، بە دڵنیاییشەوە هەر جەمسەرێکی دیکە بگاتە یاری کۆتایی لە ئێمە بەهێزتر نییە و ناسناوەکە لە کۆتاییدا بۆخۆمانە”.

بڕیارە بەرەبەیانی یەکشەممەی داهاتوو (11-7-2021)، هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای ماراکانا یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر براوەی یاری نێوان ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

هاوینی یوڤانتۆس لەسەر بڕیاری کریستیانۆ وەستاوە

بابەتی دواتر

 لیژنەی شارەوانی: 300 هەزار کەس لە هەمواری یاسای موڵکە زیادەڕۆکان سودمەند دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share