بەهۆی هەڵەی هاندەرێکەوە 50 بایسکیڵسوار برینداربوون !

بەهۆی هەڵەی هاندەرێکەوە چەندین بایسکیڵسواری بەشداری “تۆر دی فرانس” دەکەون بەزەویدا و برینداردەبن.

شەممەی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی پێشبڕکێی “تۆر دی فرانس” لە سانت ڕیڤۆواڵ هیڵ لە شاری سانت کادو، هاندەرێک لە بانەرێکەوە لە بایسکیڵسواران نزیکدەبێتەوە و دەبێتە هۆی پێکدادان و کەوتنی 50 بۆ 60 بایسکیڵسوار، کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە و تاوەکو ئاستی شکاوی ڕۆیشتوون.

لەم بارەیەوە گێلبێرت ڤێرسایەر پزیشکی ئێسک و شکاوی ناودار لە فەرەنسا ڕایگەیاندووە، “ئەوەی ڕوویدا هاوشێوەی ناوچەی جەنگ بوو، ناڵاندن و هاواری بایسکیڵسواران یەکێکبوو لە خراپترین ئەو دیمەنانەی لەژیانمدا بەرچاوم کەوتووە”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”، لە ئێستادا پۆلیسی فەرەنسی بەدوای ئەو هاندەرە سەرکێشەدا دەگەڕێت، کە بانەرەکەی بەبێ ئاگایی بەرزکردووەتەوە و کارەساتێکی وەرزشیی خوڵقاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share