ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵە

بریارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازەیاسایەک بکات و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەش بدات كە لە سنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان لەسەركراوە.

بڕیارە كۆبوونەوەكە له ‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام بدرێت و كارنامەكەشی به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان لەسەركراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم، خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مەجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لە ڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان عەلی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ 19).

سێیەم، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان.. نەخشەیەک دەریدەخات تاڵیبان حكومەتی وڵاتەكەی گەمارۆداوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە کارگەکانی ئاو و کۆگا و مارکێتەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share