سوید ناڕاستەوخۆ وەڵامی داواکەی مەزڵوم عەبدی دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوید بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی داواکەی فەرماندەی هەسەدە دەداتەوە کە وتبووی وڵاتانی ئەوروپا با هاوڵاتییەکانی خۆیان ببەنەوە، بەڵام سوید دەڵێت تەنها منداڵەکان دەباتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید لە وەڵامێکدا بۆ ئەو ڕەخنانەی کە ئاڕاستەی دەکرێت سەبارەت بە نەبردنەوەی هاوڵاتییەکانی ڕایگەیاندووە، “منداڵەکان کە بەشداریان لە تاوانەکاندا نەکردووە دەبرێنەوە سوید، بەڵام دایکیان ڕاناکێشرێن، چونکە ئەگەری هەیە بەشداری سەرەکیان لە تاواندا کردبێت”.

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “هیوادارین وڵاتانی جیهان هاوڵاتییانی خۆیان ببەنەوە و ئەرکی پاراستنی کەمپی هۆل سوکتربکەن لەسەر هێزەکانی ئاسایش”.

ماوەی چەند ساڵێکە ئەرکی پاراستن و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە کەمپی هۆلدا بووەتە ئەرکێکی قورس بۆ ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و دوێنێ ٥ هەزار ئەندامی ئاسایش بەشداریان لە پاککردنەوەی کەمپی هۆل کرد لە شانە نوستووەکانی داعش.

پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان وڵاتی سوید و چەند وڵاتێکی دیکەی ختسە لیستی “شەرم”ەوە بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیانی خۆیان لەناو کەمپی هۆلدا ڕاناکێشنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا زانیاری لەبارەی کارمەندە کوژراوەکەیەوە ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانى سەردانی فەڕەنسا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share