ئەفغانستان.. نەخشەیەک دەریدەخات تاڵیبان حكومەتی وڵاتەكەی گەمارۆداوە

بڵاوبوونەوەی نەخشەی ئەو شوێنانەی ئەفغانستان كە لەژێر كۆنترۆڵی حکومەتی وڵاتەكە و بزوتنەوەی تاڵیبانەوەن، هێندەی دیکە حکومەتی ئەو وڵاتەی بەرامبەر تاڵیبان لاواز نیشاندا.

بەپێی نەخشەیەک، کە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەبارەی دۆخی سەربازیی ئێستای ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت، حکومەت لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە تەوقدراوە و بە نزیکی چەند ویلایەتێکی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

چەکدارانی تاڵیبان ویلایەتەکانی “كەندوز” و “فەرەح”ی بە تەواوی بەدەستەوەیە، چەند ویلایەتێکی دیکەش وەک “هێلمەند” و “قەندەهار” نزیکە بکەونە دەستی تاڵیبان.

بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان، حکومەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر تاڵیبان لاواز دەردەکەوێت و ئەگەری هەیە لەئەگەری قوڵتربوونەوەی شەڕدا، حکومەت و سوپای وڵاتەكە خۆی بەرامبەر تاڵیبان ڕانەگرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی بەشێک لە سوپای ئەفغان بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون.

حکومەتی تاجکستانی دراوسێ ڕایگەیاندووە هەزار و 37 ئەندامی سوپای ئەفغانستان بەرەو ئەو وڵاتە هەڵاتوون و ئەوانیش زیاتر لە 20 هەزار سەربازیان لە سنورەکان جێگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس…
Total
0
Share