لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بە مامۆستایان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات و دەڵێت، “جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست كە لە بەرژەوەندیی مامۆستایاندا بێت”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر لێكتێگەیشتنێك كرا بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست و لە قۆناغی یەكەمدا ژمارەیەك مامۆستا سوودمەندبوون و ئێستا جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست، بەڵام پێشتر دواكەوتنی مووچە گرفتی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دروستكرد.

راشیگەیاند، ئەو مامۆستایانەی خوازیارن سوودمەندبن پێویستە ئەندام بن لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان و نووسراویان لە لقەکانی یەکێتیی مامۆستایان لە شارەکانەوە بۆ دەكرێت کە پێویستی بە دوو كەفیل هەیە لەگەڵ ئەوەشدا لە بانكەوە چەند رێكارێك دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 353 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە. عومەر…
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
Total
0
Share