لوکاتێلی و پیانیچ هاوکێشەی سێ یانە بەئەنجام دەگەیەنن

هەردوو یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی خواستیان لەسەر گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی یاریزانی ئیتاڵی نیشانداوە.

جیۆڤانی کارنیڤالی، سەرۆکی یانەی ساسولۆ لە نوێترین چاوپێکەوتندا ڕایگەیاندووە، “یانەی ئارسیناڵ بۆندێکی بۆ گواستنەوەی لوکاتێلی پیشکەشکردووە، فشاردەکەن بۆ واژووکردنی بۆندەکەی، بەهەمان شێوە یانەی یوڤانتۆس داوای یاریزانەکەمان دەکات”.

دوای ئاشکراکردنی هەوڵی هەردوو یانە گەورەکە، ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس نووسیویەتی، “سەرەڕای پشتڕاستنەکردنەوەی زانیارییەکانی کارنیڤالی، بەڵام سەرچاوەکانمان ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چڕکردووەتەوە و دووچاری دڵەڕاوکێ بوون کاتێک زانیویانە یانەی ئارسیناڵ ئۆفەرەکەی بەهێزترە و لە دانوستاندنەکان هەنگاوێک پێشیان کەوتوون”.

سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە، لەم هەفتەیەوە بۆ هەفتەی داهاتوو لوکاتێلی لەنێوان ئارسیناڵ و یوڤانتۆسدا یەکلاییدەبێتەوە، تەنانەت بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریانداوە، ئەگەر شکستبهێنن ئاڕاستەیان ڕووەو میرالیم پیانیچی یاریزانی پێشووی یانەکە بگۆڕن، کە لە یانەی بەرشلۆنە دەستبەرداربوونی پێدراوە و دەتوانێت بێبەرامبەر بگەڕێتەوە.

هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا ڕوودەدەن، کە یانەی تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ میرالیم پیانیچ دەستپێکردووە، لە کۆتاییدا پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یوڤانتۆس یان تۆتنهام دەبێتە بڕیاری یاریزانەکە، یاخود ئەو یانەیەی ئۆفەری باشتری پێشکەشدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەم هەفتەیە بۆ بەرشلۆنە قورسترین دەبێت

بابەتی دواتر

باڵۆندۆری حەوتەم بانگی مێسی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share