مێسی ئینتەرمەیامی گەیاندە یارییەکی کۆتایی تر

جارێکی تر یانەى ئینتەرمەیامی گەیشتە یاریی کۆتایی و ئەمجارە بەسەر پشتی سینسیناتیدا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئەمریکا.

یارییەکە لەکاتی ئاساییدا سێ بە سێ بوون، دواتر بە لێدانی یەکلایی کەرەوە، ئینتەرمەیامی بەسەر سینسیناتیدا سەرکەوت.

لەو یارییەدا مێسی وەک باشترین یاریزان دیاری کرا پاش ئەوەى دوو ئەسیستی کرد.

مێسی 8 یاریی کردووە لەگەڵ مەیامی، 10 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.

ئینتەرمەیامیشی گەیاندۆتە دوو یاریی کۆتایی و یەکێکیان بەدەستهێناوە و لە یەکێکیش نزیکن.

لە یاریی کۆتایی جامی ئەمریکا ئینتەرمەیامی بەرامبەر هیوستن لە یاریگاى خۆیدا یاریی دەکات، یارییەکەش 27ی مانگی 9 دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share