ڕیبێری دەگەڕێتەوە و بایرن هەڵوێستی ئاشکرایە

فرانک ڕیبێری ئەستێرەی فەرەنسیی پێشووی یانەی فیۆرنتینا، ئامادەیی دەربڕیوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بایرن میونشن.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، فرانک ڕیبێری پەیوەندی بە یانەی فیۆرنتیناوە نەماوە، یاریزانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاندووە، کە گەڕانەوە بۆ بایرن میونشن لەتەمەنی (38) ساڵیدا خەونێکی گەورەیە، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیشدا وتویەتی، “ئەگەر باڤاریا منی بوێت، من ئامادەم پەیوەندییان پێوەبکەمەوە”.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەزاری بەرپرسانی بایرن میونشنەوە نووسیویەتی، ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە و حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن قەناعەتیان بە گەڕانەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە نییە، بەڵکو هیچ ئۆفەرێکیشیان پێشکەشنەکردووە.

حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن جەختی لەوەکردووەتەوە کە تواناکانی ڕیبێری لەئێستادا بۆ بایرن گونجاو نییە، لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت نووسیویەتی، بایرن لەهەر ساتێکدا بڕیار لەبارەی ڕیبێرییەوە بدات، دەتوانن تەنها پەیوەندییەکی پێوەبکەن و بۆندەکەی بۆ وەرزێک، یاخود دووانی دیکە واژوودەکرێت.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ چۆن پێکهاتەی پاریس بە مێسی-یەوە دادەڕێژێت؟

بابەتی دواتر

سەنتەری میترۆ: یەکێتی ئازادە لە ڕێکخستنەوەی میدیاکانی، كاری میدیاش جیاوازە لە كاری سوپای ئەلیكترۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share