مان سیتی لە سیاسەتی کڕینەوە بۆ کۆکردنەوەی داهات

یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا سیاسەتێکی جیاوازی لە گواستنەوەکاندا بەکارخستووە، هاوتەریب لەگەڵ کڕینی یاریزانان ئاستی فرۆشتی بەرزکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی گواستنەوەکانی مانچستەر سیتی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت لە ڕێگەی فرۆشتنی گابریێل جیسۆز، ئۆلیکساندەر زینچینکۆ، ڕەحیم ستێرلینگ و فیران تۆرێس و حەوت یاریزانی گەنجەوە، لە مێرکاتۆی زستانەوە تاوەکو ئێستا 174 ملیۆن پاوەند داهاتیان هەبووە.

لە بەرامبەردا ئێرلینگ هالاند و کاڵڤین فیلیپس-یان کڕیوە، کە نرخیان دەگاتە 91 ملیۆن پاوەند.

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، خەلدوون موبارەکی سەرۆکی سیتی بەهێزترین پرۆسەی پاکتاوکردنی ئەنجامداوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین لاوی دیکە دەفرۆشێت و ڕێژەی فرۆشی یانەکە بەرزتر دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بیر لە پشتگوێخراوەکەی توخێل دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share