وەزیری ڕۆشنبیری داواكارییەكی لە وەزیری پەروەردە هەیە

زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچوونی چەند زمان‌ و زاراوەیەك

لە نوسراوێكدا، كە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی كردووە، وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێم داوادەكات زمانی هەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكدا، كە لە 30ی حوزەیران ئاراستەی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی كردووە دەڵێت، “ماوەیەکە باس و خواس لەسەر خوێندنەوە و نوسین بە شێوەزاری هەورامی بووەتە ڕۆژەڤ و قسەی لێدەکرێت، هەندێکجار داواکاری دڵسۆزانە کراوە و بڕێ جاریش گلەیی لە خەڵک و ڕۆشنبیرانی دەڤەرەکەوە هەیە لەوەی حکومەتی هەرێم گرنگی بەم شێوەزارە نادات لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا”.

دەشڵێت، “ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچوونی چەند زمان‌ و زاراوەیەك كە (هەورامی) یەكێك لەوانە”.

لەكاتێكدا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای وەزارەتی پەروەردە هەمواربكرێتەوە، وەزیری ڕۆشنبیری لە نوسراوەكەیدا داوادەكات، “لە قۆناغی بنەڕەتیدا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەك بە زمانی هەورامی بخوێندرێت”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ ئەوەی زاراوەی هەورامی لە فەوتان بپارێزرێت، كە دەیان هەزار لاپەڕە دەستنووسی كۆنی پێنووسراوەتەوە و لە ڕابردوودا زمانی نووسین‌ و ئەدەبیاتی كوردی بووە، وەزارەتی پەروەردە دیراسەی ئەو پرسە بكات و بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ بڕیاردان لەسەری.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پێشتر

عێراق.. داعش لە ئەنبار حەوت ڕاوچی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

ئاگرێك لە گاپیڵۆن زیان بە سنوورەكە و مەڕوماڵاتی گوندنشینان دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share