عێراق.. داعش لە ئەنبار حەوت ڕاوچی كردە قوربانی

چەکدارانی داعش لە هێرشێکیاندا بۆ سەر ژمارەیەک ڕاوچی لە پارێزگای ئەنبار چواریان لێكوشتن و و سیانی دیکەیان بریندارکرد.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشكراوەتە سەر چەند كەسێك، كە لە دەریاچەی حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنبار خەریكی ڕاوەماسی بوون، هێرشەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە چوار لەو ڕاوچییانە کوژراون و سیانیشیان بریندارن.

لەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ناوچەکە دەستپێکرد و چەکدارانی داعش بۆ بیابانەکانی ئەو ناوچەیە کشانەوە.

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو هێڵی کارەبای نیشتمانی لە نزیک کەرکوک و موسڵ کرانە ئامانج و تەقێنرانەوە، هەروەها هێڵی کارەبای (مەلا عەبدوڵا) بەتەواوی لەکارکەوتووە و کارەبای قەزای خورماتوو بەتەواوی پچڕاوە.

شەوی ڕابردووش شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 10 موشەکی جۆری گراد-دا گرتووە، کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی.

بابەتی پێشتر

پێنتاگۆن وادەی كشانەوەی تەواوەتی لە ئەفغانستان دیاریدەكات

بابەتی دواتر

وەزیری ڕۆشنبیری داواكارییەكی لە وەزیری پەروەردە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share