شانەی ئەمنی: هەوڵێك بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی شکستیپێهێنرا

ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق، کەمێک بەرلە ئێستا ڕایگەیاند دەستیان بەسەر 10 موشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوون بۆ کردنە ئامانجی بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای بەغداد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، “بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد لە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و بەشی هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و هێزی لیوای شەشی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی، توانرا شکست بە هەوڵێکی بەئامانجکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای بەغداد بهێنرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “توانراوە 10 موشەکی جۆری گراد لە گەڕەکی جیهاد دەستی بەسەردابگیرێت، هەروەها گومانلێکراوێکیش دەستگیرکراوە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: جیهان بە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆنادا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

کۆیە.. گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵیدا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share