تەندروستیی جیهانی: جیهان بە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆنادا تێدەپەڕێت

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند دوای بڵاوبوونەوە زنجیرەی دەلتا کۆرۆنا، جیهان بە قۆناغێکی تەواو مەترسیداری گەشەکردنی پەتای کۆرۆنادا تێدەپەڕێت.

تیدرۆس ئەدهنۆم گیبریسۆس سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریدا لە قۆناغێکی مەترسیدار بۆ جیهان و وتیشی، “زنجیرەی گۆراوی دەلتا لە 98 وڵات بڵاوبووەتەوە، کە جۆرێکی کۆرۆنای زۆر مەترسیدارە و بەردەوامیشە لە گۆران.

باسی لەوەشکرد، “جیهان نزیکە لە ڕوبەڕوبوونەوەی گۆراوی نوێی کۆرۆنای هاوشێوەی دەلتا، ئێمە لە کاتێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆناداین”.

ڕایگەیاند، دەبێت سیستمە تەندروستییەکان بەوردی چاودێریی جۆرەکانی کۆرۆنا کۆرۆنا بکەن و توشبووەکان بە جۆری نوێ بەخێرایی جیابکرێنەوە و چارەسەر بکرێن، هەروەها سەرجەم ڕێکارەکانی بەکارهێنانی ماسک و دوریی پێویست بگیرێتەبەر و چاودێریی شوێنەکانی کۆبوونەوە بەپێی ڕێکارەکان بکرێت.

گیبریسۆس، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئامێرەکانی هەناسەدان، چەرەسەرەکان و ڤاکسینەکان دابەشبکەن و پرۆسەی کوتان خێراتر بکەن، ئەوەش بەباشترین ڕێگاچارە بۆ ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک و بەردەوامیی کرانەوەی جیهان و گەشەکردنەوەی ئابوریی جیهان دادەنێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی یورۆ

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنی: هەوڵێك بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی شکستیپێهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share