سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 49 شوێن داخراون و زیاتر لە 74 تۆن شمەك دەستیان بەسەردا گیراوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كار و چالاكیه‌كانی مانگی ڕابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه‌‌‌ و 49 شوێنیشیان داخستووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا سەردانی ‌ پێنج هه‌زار و 830 دوكان و بازاڕ و شوێنه ‌گشتییه‌كانیان ئه‌نجامداوە، تیایدا 561 پسووڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردووە، كه ‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمی خاوەنی شوێنەکان بووه‌، هه‌روه‌ها 313 شوێنیشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بن .

لە ئامارەكەدا ئەوەشهاتووە، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ‌ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەمانگی ڕابردوودا 49 شوێنیان داخستووە، یه‌ك شوێنیشیان ڕوبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه‌ .

قائیمقامییەتی سلێمانی ئلشكراشیكردووە، هەر له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ ئه‌‌نجامی پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری،‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه،‌ كه‌ كۆی گشتی 74 تۆن و 520 كیلۆگرامه‌ و له ‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە، به‌هۆی دووبارەكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه،‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره‌ غرامه‌ی چەند شوێنێكیان کردووە‌، كه ‌بڕه‌كه‌ی 42 ملیۆن و 975 هه‌زار دینار بووە‌‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی .

بابەتی پێشتر

شەش ڕێگای پشتیوانیی باوان بۆ منداڵەكانیان لە قۆناغی ئێستادا

بابەتی دواتر

ڕای گشتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش…
Total
0
Share