منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی (ل. م. ع.) ڕەگەزی نێر و تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە بەوتەی کەسوکاری لە ڕووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکاوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، پۆلیسی ڕاپەڕین وا دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت لەناو ئاودا خنکاوە، پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share