دوو دەرمانخانە لە شاری ھەولێر داخران

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، دوو دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخی سەر ستیكەر و فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بە دواداچوونی لیژنەی باڵای چاودێریی دەرمان لەسەر سكاڵای هاوڵاتییان دوو دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران بە ھۆكاری پابەندنەبوون بە نرخی سەر ستیكەر و فرۆشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان چاوكراوەبن لە بوونی هەر حاڵەتێكی سەرپێچی و نەخوازراو لە كاتی كڕینی دەرمان و تیمەكانمان ئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی…
Total
0
Share