زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر کۆئەندامی هەناسە گەورەترن لە جگەرە و توتنی ئاسایی

تویژینەوە زانستییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی جگەرەی ئەلیکترۆنی هەڵگری ماددەی ژەهراوییە و شوێنگرەوەیەکی باش نییە بۆ جگەرە و توتنی ئاسایی.

بەپێی توێژینەوەکانی تایبەت بە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەریانخستووە، جگەرەی ئەلیکترۆنی هەڵگری ماددەی ژەهراوییە کە شارەزایان بە ماددەی کیمیایی زیانبەخش ناوی دەبەن، هەروەها زۆرینەی ماددەکانی نزیکن لە پێکهاتەکانی جگەرەی ئاسایی.

زانایان باس لەوەدەکەن، جگەرەی ئەلیکترۆنی بەهەمان شێوەی جگەرەی ئاسایی زیان بە سییەکان دەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەش کێشەی جۆراوجۆری دیکە لە کۆئەندامی هەناسەدا دروستدەکەن.

لەوبارەیەوە دکتۆر ئەحمەد نەعیم ئەندامی دەزگای پزیشکی عەرەبی ئاشکرایکردووە، “جگەرەی ئەلیکترۆنی جەستە ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەکاتەوە و ددانەکان تووشی کێشەی تەندروستی دەکات، هەروەها نەخۆسییەکانی پوک و دەم و لێو لە دەرەنجامەکانی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنین سەرەڕای گواستنەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەکتریا لەڕێگەی ئەو جۆرە جگەرەیەوە.

هەروەها دکتۆر هودا ئاغالا پسپۆڕ و ئەندام لە ناوەندی نەخۆشییە گواستراوەکان دەڵێت، “ئەو گەنجانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن ئەگەری توشبوونیان پێنج جار زیاترە لە کەسانی ئاسایی”.

لەلایەکی دیکەشەوە پرۆفیسۆر باخۆس تنۆس مامۆستای تایبەت بە نەخۆشییەکانی شیرپەنجە لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد رایگەیاندووە، جگەرەی ئەلیکترۆنی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، دڵ و جگەر”.

بابەتی پێشتر

ڕانیە.. دوو ژن بۆ دزینی پارە و ئاڵتونەکانی هێرش دەکەنە سەر ژنێکی دیکە

بابەتی دواتر

كێشەكەی كارەبای هەرێم چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share