وەزارەتی تەندروستی: 54 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە 54 توشبوون و دوو گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارکراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13 توشبوون لە هەولێر، 13 لەسلێمانی،24 لە دهۆک، سێ لەگەرمیان و یەک توشبوون لە هەڵەبجە تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، ئەو دوو گیانلەدەستدانە لە دهۆک بووە و شارەکانی دیکە هیچ گیانلەدەستدانێکیان تۆمارنەکردووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 106 هەزار و 239 کەس توشبوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 99 هەزار و 608 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 474 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share