ڕانیە.. دوو ژن بۆ دزینی پارە و ئاڵتونەکانی هێرش دەکەنە سەر ژنێکی دیکە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕووداوی هێرشکردنە سەر ژنێکی لە ڕانییە ڕاگەیاند کە لەلایەن دوو ژنی دیکەوە هێرشی کراوەتە سەر و ئاڵتون و پارەکانی دزراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕانیە ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک بەناوی (ژ، ز، ک) گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە، کە باری دەروونی ناجێگیربووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەزاری ئەو ژنەوە گێڕاویەتییەوە، لەکاتێکدا لەماڵەوە بووە لەلایەن دوو ژنی دیکەوە، کە ڕوخساریان داپۆشرابوو بەچەقۆ هێرشیکراوەتە سەر و لەژێر هەڕەشەدا هەموو ئەو پارە و ئاڵتونانەی لەماڵەوە بووە دزیوییانە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس ئەو ژنەی هێرشی کراوەتەسەر دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری ڕانیەیە و ژنی ماڵەوەیە، لەدایکبووی 1977ە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بەدواداچوون لەو ڕووداوە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەیەوێت بڕیاری زیادكردنی دەوام ڕابگرێت

بابەتی دواتر

زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر کۆئەندامی هەناسە گەورەترن لە جگەرە و توتنی ئاسایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە و یەکشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share