كێشەكەی كارەبای هەرێم چارەسەركرا

وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، كێشەی وێستگەی خورمەڵە چارەسەركراوە و زیاتر لە 350 میگاوات بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەرکرا و، بارودۆخی بەرهەمهێنانەکەی ئاسایی بووەوە.

ئاشكراشیكردووە بەهۆیەوە 350 بۆ 400 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو هەوڵەی تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، کاریگەری بەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا دەبێت.

كێشەی ئەو وێستگەیە لە ماوەی ڕابردوودا ببووە هۆی كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوبەشانی تۆڕەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share