سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چۆنێتی دابەشکردنی داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 88%ی داهات بۆ موچە دەڕوات و 12%ی بۆ بەگەڕخستن و خزمەتکردنە.
ئومێد سەباح ڕایگەیاند، لە فرۆشتن و هەناردەی نەوتی هەرێم چاکسازیی زۆر کراوە، ئەو کۆمپانیایەی پێشووتر سەرپەرشتی هەناردەکردنی نەوتی دەکرد نەماوە و ماوەی ساڵێکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکات.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 372 ملیار دیناری داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ بواری بەگەڕخستن خەرجکراوە، ئەوەش دەکاتە 12%ی داهاتی مانگانەی هەرێم، 88%ی داهاتیش مانگانە بۆ موچە خەرجکراوە.