هۆشیار زێباری: حەشدی شەعبی هێزێكی تێكۆشەرە

هۆشیار زێباری ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی هێزێكی موجاهید و تێكۆشەرە و دوپاتیشیدەكاتەوە كە هێرشی نەكردوەتەسەر ئەو هێزانە.

 

سایتی ئەلعەهد ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم لەسەر زاری هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، “هێرشم نەكردوەتەسەر حەشدی شەعبی و قسەیەكیان داوەتە پاڵم كە نەمووتووە، ئەوپەڕی ڕێزمان هەیە بۆ حەشد”.

وتیشی، “لێدوانەكەم تێگەیشتنی هەڵەی بۆ كراوە و وتم پێویستە هەنگاو هەبێت بۆ هێوركردنەوە و زامنكردنی ڕێگای فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی”.

زێباری ئەوەشی خستووەتەڕوو، “مەبەستم لە پاككردنەوەی ناوچەی سەوز، ئەوە نییە كە حەشد پێویستی بە پاككردنەوە بێت، بەهۆی ئەوەی حەشد هێزێكی موجاهید و شەڕكەرە و ناكرێت دەستدرێژی بكەمەسەر قوربانییەكانی حەشد”.

لێدوانەكەی زێباری دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی چونە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد و سوتاندیان.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەی عێراقی ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان لایەنگری ئەمریکایە و ئێستا حەشدی شەعبی وەک چۆن داعش پێشتر هەرێمی کوردبووە ئامانج ئێستا ئەوان دژی هەرێمی کوردستان وەستاون”.

سوتانی بارەگاکەی پارتی کاردانەوەی هەفتەیەک گرژییە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حەشدی شەعبیدا، بەتایبەت دوای ئەوەی حەشد داوایکردبوو زێباری داوای لێبوردن بکات، بەڵام هەم زێباری و هەم پارتەکەی بێدەنگ بوون.

بابەتی پێشتر

بە موشەکێک ئەمریکاى هێناوەتە لەرزە

بابەتی دواتر

بەشیر حەداد داوای لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 80 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share