لە ھێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد چەند ئەمریکییەک و عێراقییەک برینداربوون

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، چەند کارمەندێکی ئەمریکی و سەربازێکی سوپای عێراق برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ شەممە کاتژمێر 18:30، ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، زۆربەی موشەکەکان، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەی عەین ئەسەد خراونەتە خوارەوە، بەڵام ژمارەیەک مووشەکی دیکە لە بنکەکە کەوتنەخوارەوە و زیان بەر سەری ژمارەیەک کارمەندی ئەمریکی کەوتووە و سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا  جەختیکردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

هاوکات، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند ژمارەیەک موشەک لە نزیک بارەگایەکی سوپای عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتەخوارەوە و بەھۆیەوە سەربازێک بریندار بووە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share