دیدارێک کە پێشینەی نەبووە.. لەنێوان پاپا و سیستانی

عێراق و شاری نەجەف ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات شایەتی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی نێوان پاپا فرانسیس و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەبێت کە پێشتر مێژووی عێراق بەخۆیەوە نەبینیوە.

لە شاری نەجەف ئەمڕۆ پاپا فرانسیسی ڕیبەری ڕۆحی 1.3 ملیار کریستیان لە جیهاندا لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆدەبێتەوە، ئەمەش بە یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی سەردانەکەی پاپا دادەنرێت کە یەکەمجارە دیدارێکی لەو شێوەیە لە وڵاتەکەدا ئەنجامبدرێت.

ئەمەش دوای ئەوەی پاپا ڕۆژی هەینی گەورەی پێکهاتە کاسۆلیکییەکانی لە بەغداد بینی، پاپا دەستی بۆ عێراقییە شیعەکان درێژ کردووە لەڕێگەی دیدارێکەوە لەگەڵ عەلی سیستانیی تەمەن 90 ساڵ لە ماڵەکەیدا لە نەجەف کە 200 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری بەغداد.

ئەو دوو کەسایەتییە ئاینییە بڕیارە کەمێکی دیکە لە نەجەف لە ماڵی سیستانی کۆببنەوە و کۆبوونەوەیەکی داخراو دەبێت، ئەمەش دوای واژووکردنی بەڵێننامەی برایەتیی مرۆڤایەتیی لەنێوان پاپا و ئیمامی ئەزهەر کە یەکێکە لە دیارترین دامەزراوەکانی مسوڵمانانی سونە و بارەگاکەی لە میسرە.

بڕیارە کۆبوونەوەکەی نێوان پاپا فرانسیس و عەلی سیستانی دوور لە چاوی میدیاکان و بە داخراوی ئەنجامبدرێت، ئەمەش شانازیە بۆ ئەو عێراقییانەی کە زیاتر لە 40 ساڵە لە قەیران و ناکۆکیی ئاینیی و شەڕی تایفیدا دەژین.

کریستیانەکانی عێراق سەردانی پاپا بە گرنگییەکی مێژوویی و هۆکارێک بۆ برایەتیی و ژیانێکی ئاشتیانە و ڕاگرتنی کوشتار دادەنێن.

دوێنێ هەینی پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و لە یەکەم وێستگەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆمار وتارێکی پێشکەشکرد، بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە 7ی ئازار سەردانی هەولێر بکات.

بابەتی پێشتر

بێ پێشینەیە.. ژنان چارەكێكی پەرلەمانتارانی جیهان پێكدەهێنن

بابەتی دواتر

باباجان: پارتەكەی ئەردۆغان توركیای نغرۆی قەرز كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share