عێراق لەسەر بۆردومانەكەی ئەمریكا بۆسەر گروپێكی حەشد هاتەدەنگ

كازمی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد لەبارەی بۆردومانەكانی سەر سنووری نێوان عێراق و سوریا كە لیوایەكی حەشدی شەعبی كرایە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزارەی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبووە و تاوتوێی بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا كرا، كە گروپێكی سەربەرحەشدی شەعبی كرایە ئامانج بەناوی “سەید ئەلشوهەدا” بەگوێرەی ئامارەكانیش حەوت چەكداری كوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی باسیلەوەكردووە، ئەو هێرشەی ئەمریكا بۆسەر سنووری عێراق دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆسەر سەروەری خاكی عێراق و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئاماژەبەوەشكراوە، “ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەكە دەكات و ڕێكارە یاساییەكان دەگرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە بۆسەر خاكی عێراق لە داهاتوودا”.

ئەنجومەنەكە ڕەتیشیدەكاتەوە عێراق بەكاربهێنرێت بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكان، یان خاكەكەی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتێكی دیكە بەكاربهێنرێت.

ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، “حكومەت دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریكا هەبووە لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی لەعێراقدا و بۆئەومەبەستەش پێشكەوتنی باش هەن، كە بەمنزیكانە وردەكارییەكەی ڕادەگەیەنین”.

بابەتی پێشتر

کامیان بۆ بەرشلۆنە گونجاوە، هالاند یان مباپێ؟ ئینێستا بژاردەیەک دەکات..

بابەتی دواتر

گرژی دروستبووە.. هێزێكی ئاسایش لە چەمچەماڵ ڕێگری لە كاركردنی كۆمپانیایەكی غاز دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌. نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردووه‌…
Total
0
Share