زیادكردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران لە عێراق هەرێم ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بە نیازی زیادكردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە و دەشڵێت، “ئەو پێشنیازە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و سیستمی مووچەی هەرێم لەگەڵ عێراق جیاوازە”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بە نیازە مووچەی بنەڕەتی ئەو فەرمانبەرانە زیادبكات كە پلەكانیان لە نێوان 8، 9 و 10یە، چونكە كاتێك خانەنشین دەبن مووچەیان كەمە و هەر پڕۆژەیەك كە حكومەت بە نیاز بێت كاری لەسەر بكات كە تایبەت بێت بە زیادكردنی مووچە رەوانەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقی دەكرێت و دواتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە ئەو پێشنیازە كە بۆ زیادكردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران كە عێراق بەنیازە كاری لەسەر بكات هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و سیستمی مووچەی هەرێم جیاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌. لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی…
Total
0
Share