کامیان بۆ بەرشلۆنە گونجاوە، هالاند یان مباپێ؟ ئینێستا بژاردەیەک دەکات..

ئەستێرەی دێرینی ئیسپانیا، ئەندرێس ئینێستا پێیوایە کیلیان مباپێ لە ئێرلینگ هالاند گونجاوترە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

“نیگارکێشەکەی بارسا” لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی بۆ ماڵپەڕی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرادەکات و دووپاتیدەکاتەوە، هەردوو یاریزان، کیلیان مباپێی فەرەنسی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و ئێریلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دوو باشترین هێرشبەری سەردەمی نوێی تۆپی پێن، بەڵام لەهەمان کاتدا جەخت دەکاتەوە، کە مباپێ بۆ بەرشلۆنە گونجاوترە.

ئینێستا دەڵێت، “هەردووکیان ناوازە و بەتوانان، هەمووان دان بەو ڕاستییەدا دەنێن، کوالیتییان زۆر بەرزە، هەریەکەشیان خاوەن خەسڵەتی تایبەتە، ڕەنگە مباپێ بۆ بەرشلۆنە گونجاوتر بێت، بەڵام ناشزانم ئایا گواستنەوەی بۆ بەرشلۆنە دەکرێت ڕووبدات یان نا”.

ئەستێرە دێرینەکەی بارسا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و ڕایدەگەیەنێت، مباپێ باشتر لە هالاند یاری بە تۆپەوە دەکات و دەتوانێت مەوداکان بقۆزێتەوە، لە بەرامبەردا هالاند تەنها گۆڵکارێکە و ئەو شێوازەش بۆ یانەیەکی تاکتیکی وەک ئازولگرانا پێویست نییە.

بابەتی پێشتر

ڕۆی کین یاریزانێکی پۆرتوگال بە (ساختەچی) ناودەبات

بابەتی دواتر

عێراق لەسەر بۆردومانەكەی ئەمریكا بۆسەر گروپێكی حەشد هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەتلەتیکۆمەدرید دیپاى دەوێت

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى جواو فلێکس دەیەوێت دیپاى هێرشبەری بەرشلۆنە بکڕێت. دیپاى لەدواى چوونی لیڤاندۆڤسکییەوە بۆ یانەى…
Total
0
Share