لافاو ناوچەیەكی ئەمریكا دادەپۆشێت

بارانبارینێكی بەهێز شاری دیترۆیت و كەرتی واین گرتووەتەوە

بەرپرسانی ناوخۆ ئاشكرایانكرد، بارانبارینێكی بەهێز لە كاتێكی زووی ڕۆژی شەممەدا لە شاری دیترۆیت و كەرتی واین لە ویلایەتی میشیگان، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.

زۆری و چڕیی بارانەكە بووەتە هۆی ڕێگریكردن لە سەدان ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگا سەرەكییەكان، كە ئاو دایپۆشیبوون و لەلایەن تیمەكانەوە نزیكەی 50 شۆفێر ڕزگاركران، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

ئەفسەر مایكڵ شۆ، وتەبێژ بەناوی پۆلیسی ویلایەتی میشیگان وتی، “ئەوەی لێرە ڕوودەدات سروشتی نییە، هەموو ڕێگا خێراكان ئاستێكی دیاریكراو لافاویان تیاكۆبووەتەوە”.

تا پاش نیوەڕۆی دوێنێ شەممە، 350 ئۆتۆمبێل تۆماركراون، كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

شۆ وتی، “هەندێكیان زیانی كارەباییان بۆ دروستبووە، هەندێكی دیكە ئاو گەیشتووەتە سەروو تایەكانیان، هەندێك بۆ سەروو جامەكان و ئەوانی دیكەش بەتەواوی ژێرئاو كەوتوون”.

لە تویتەر ژمارەیەك وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاوكرانەوە، كە لە ئاو و لافاودا لەسەر ڕێگا سەرەكییەكان پەكیان كەوتووە.

دواین جار كە باشووری ڕۆژهەڵاتی میشیگان ڕوبەڕووی ئەم جۆرە لە لافاو بووەوە لە ساڵی 2014دا بوو.

لافاوەكە هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت بارانبارین تا هەینی داهاتوو لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

خەزانێکی سوتەمەنی لە سلێمانی ئاگریگرت

بابەتی دواتر

هێرشێكی داعش لە كەركوك قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share