وادەی ڕۆشتنی ترەمپ لە كۆشكی سپی دیاریكرا

كۆشكی سپی كاتی ڕۆشتنی ترەمپ و هاوسەرەكەی ئاشكراكرد، بڕیارە ئەمڕۆ واشنتن بەجێبهێڵێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ماوە تەواو بوو و میلانیای هاوسەری كاتژمێر 8ی بەیانی بەكاتی واشنتن كۆشكی سپی بەجێدەهێڵن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ وتاری ماڵئاوایی خۆی لە ڤیدیۆیەكی 20 خولەكیدا بڵاوكردەوە.

لەو وتارەیدا ترەمپ باسی لە دەستكەوتەكانی كابینەكەی خۆی كرد و ڕایگەیاند، “ئابوری و پێگەی ئەمریكامان بەجۆرێك بەهێز كرد كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە”.

بڕیاریشە ئەمڕۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەكاتی واشنتن جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سوێندی یاسایی بخوات و وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستبەكاربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ ‏

سه‌رۆكى ڕوسیا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی ‏شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏ میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، پوتین لەمیانی‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی…
Total
0
Share