وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەسەر پرسی بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆكەی، كە تیایدا یاریدەدەرێکی خۆی ماچدەکات، لەژێر فشاردا دەستی لەکارکێشایەوە.

رٍۆژنامەی (The Sun)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مات هانكوک وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لەژێر فشاری ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا، دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، کە ناوبراو جینا كولادانجیلۆ-ی هاوڕێی لە ئامێز گرتووە و ماچی دەكات”.

ڕۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو وێنەیەی هانکۆ و كولادانجیلۆ لە باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی لە لەندەن ڕۆژی شەشی ئایار تۆمارکراوە و لەکاتی دەوامی فەرمیدا بووە”.

شاهد فضيحة وزير الصحة البريطاني مات هانكوك مع مساعدته في الممر خارج مكتبه! | وطن يغرد خارج السرب

باس لەوەشکراوە، جگە لە فشارەكان چەندین تۆمەتی تر ئاڕاستەی هانکوک کراون، لەوانەش شاردنەوەی ڕاستیەکانی تایبەت بە بارودۆخی کۆرۆنا لە بەریتانیا و بەکارهێنانی پارەی گشتی بۆ دامەزراندنی کولادانجیلۆ لە ساڵی 2020، هەروەها ڕەزامەندیدان لەسەر گرێبەستی پزیشکی لە بەرژەوەندی برای یاریدەدەرەکەی.

هانکۆک ماوەی 15 ساڵە هاوسەرگیریی کردووە و سێ منداڵی هەیە، دوای بڵابوونەوەی وێنەکانی داوای لێبوردنی كرد، باسیلەوەشكردبوو، “یاساکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پێشێل کردووە و خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە، لە داهاتووشدا باشتر کاردەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دانیمارک بە ورەی ئیریکسنەوە سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

بابەتی دواتر

كۆڵبه‌رێكی كورد بە تەقەی هێزەئەمنییەكانی ئێران كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share