كۆڵبه‌رێكی كورد بە تەقەی هێزەئەمنییەكانی ئێران كوژرا

كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌ كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران له‌ سنووری دۆڵه‌بی شاری سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له‌ كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه‌ و له‌ ئاكامدا كۆڵبه‌ریك كوژراوه.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “كۆڵبه‌ره‌كە ناوی واحید ئه‌حمه‌د پوره‌ و خه‌ڵكی گوندی بیرانه‌، خێزانداره‌ و باوكی سێ منداڵه”‌.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ ماوه‌ی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 60 كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان كراونه‌ته‌ ئامانج، 12 كۆڵبه‌ریشیان مردوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

دوو پەرلەمانتار هۆكاری نەناردنی بودجە لەلایەن عێراقەوە ئاشكرادەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد کە لە هەولێر داواکراو بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ هەبووە لەشاری هەولێر. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى…
Total
3
Share