(ڤیدیۆ) دانیمارک بە ورەی ئیریکسنەوە سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، شەممە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی دانیمارک بردنەوەی بەرامبەر وێڵز تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی دانیمارک لە یۆهان کرۆیف ئارینا لە هۆڵەندا یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دانیمارک لە خولەکەکانی 27 و 48 و 88  و 94 لەلایەن کاسپەر دۆڵبێرگ (دوو گۆڵ) و جواکیم مایهلی و مارتن برەیزوایتەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/7jq6fv

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، دانیمارک بووە یەکەمین هەڵبژاردە کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە یەکەم روبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان بەهۆی نەخۆشکەوتنی کریستیان ئیریکسنەوە دووچاری ئاستەنگی هاتن و نزیکبوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“مامۆستا” فریای پۆلی (17) دەکەوێت

ئیدارەی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی تاوتوێی گەڕاندنەوەی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری پێشووی یانەی لیدز یونایتد دەکات. دوای دوورخستنەوەی سکۆت پارکەر…
Total
0
Share